Erbil 31°C دووشەممە 12 تشرینی یەکەم 16:18

سوپای پاسداران: سێیەمین کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تەقییەوە

100%

فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێیەمین کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز بەهۆی بەرکەوتنی مینێکی دەریایی تووشی ڕووداو بووە و ئاگری گرتووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لە جۆری "شاتل" کە بڕی 750,000 بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتبوو، سەرەڕای ئاگادارکردنەوە و هۆشدارییەکانی هێزی دەریایی، هەوڵی داوە بە ڕێڕەوێکی بێ مۆڵەتدا تێپەڕێت، لە ئەنجامدا بەر مینێکی دەریایی کەوتووە و تەقیوەتەوە.

تا ئێستا وردەکاریی زیاتر لەبارەی زیانە مرۆییەکان و دۆخی کەشتییەکە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.