لە گوندی مێوەکەی سەر بە قەزای ڕزگاری، لە کاتی کارکردندا تراکتۆرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
عەقید سۆران محەمەد غەریب، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە گوندی "مێوەکە" سەر بە قەزای ڕزگاری، لە کاتی کارکردندا تراکتۆرێک وەرگەڕاوە و بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.
گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەست داوە ناوی (جەلال حەمە کەریم محەمەد)ـە و لەدایکبووی ساڵی (1966)ـە، لە ئێستاشدا بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاریی پزیشکی، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.