Erbil 31°C یەکشەممە 11 تشرینی یەکەم 11:20

سعوودیە ئاماری قوربانیانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی شا خالید لە ڕیاز ئاشکرا دەکات

100%

دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنی لە سعوودیە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیاز، 12 کەس لە نەتەوە جیاوازەکان گیانیان لەدەستدا و 309 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2026، دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی سعوودیە لە ڕاگەیەندراوێکی بەدواداچووندا بڵاوی کردەوە: بەهۆی ئەو پەلامارەی کە پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2026 کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ڕیاز، (12) کەس گیانیان لەدەست داوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە پێکهاتوون لە چوار هاووڵاتیی سعوودی، هاوکات هەشت کەسی دیکەش هەڵگری ئەم ڕەگەزنامانەن: دوو بەنگلادیشی، یەک ئەمەریکی، یەک میسری، یەک ئوردنی، یەک سووری، یەک فەلەستینی، و یەک هاووڵاتیی سوودانی.

دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا (309) کەسی دیکەش بریندار بوون کە برینی بەشێکیان سەختە و لە نەخۆشخانەکان چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، هەروەها پەلامارەکە زیانی ماددیی لێ کەوتووەتەوە و لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی دیاریکردن و خەمڵاندنی قەبارەی زیانەکانن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.