ئەمڕۆ شەممە، ١٠ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦، لە قەزای پیرمام، بەڕێز مەلامستەفا بارزانی بەشداریی لە پرسەی خوالێیخۆشبێت (نزار محەمەد شەریف سندی)، باوکی خاتوو نەرمین سندی ئەندامی بەشی دیراسات و پێگەیاندن لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، کرد.
بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە نزیکەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد، و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە خانەوادەکەیان ببەخشێت.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.