Erbil 31°C شەممە 10 تشرینی یەکەم 22:39

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە نامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو جەلیل کاکەوەیس کرد

100%

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە نامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو جەلیل کاکەوەیس کرد و ڕایگەیاند، جەلیل کاکەوەیس خزمەتێکی گەورەی بە وێژەی کوردی کردووە.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێم:-

بۆ کۆچی دواییی نووسەر، وەرگێڕ و چیرۆکنووسی ناوداری كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا جەلیل کاکەوەیس، پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و تەواوی نووسەران و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم، هاوخه‌ميانم.

خوالێخۆشبوو مامۆستا جەلیل کاکەوەیس خاوەنی پێگەیەکی دیار و خزمەتێکی گەورە بوو لە بزووتنەوەی وێژه‌يى و فەرهەنگیی کوردستاندا. بە بەرهەم و وەرگێڕانە دەوڵەمەندەکانی، بەتایبەتی لە بواری چیرۆک و وێژه‌ى هاوچەرخدا، خزمه‌تێكى زۆرى پێشکەش کردووە.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و ميهره‌بانيى خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/10/10

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.