Erbil 31°C شەممە 10 تشرینی یەکەم 22:27

هەولێر.. زیاتر لە 633 ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی تەرخانکرا

100%

پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بە گوژمەی زیاتر لە 633 ملیۆن دینار دەست کرا بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی شاری هەولێر.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر، دەست کراوە بە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گوژمەی ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە (633 ملیۆن و 726 هەزار دینار)، ئەم هەنگاوەش بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی شایستەترە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشان و هاووڵاتییانی شاری هەولێر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.