Erbil 31°C یەکشەممە 11 تشرینی یەکەم 01:56

دۆناڵد ترەمپ: نەدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە من شەرمەزارییە بۆ نەرویژ

100%

سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی دیکە ڕەخنەی لە لیژنەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی گرت و بڕیارەکەی لیژنەی نۆبڵی بە "شەرمەزاری و لەکەیەکی پاکنەبووەوە بۆ نەرویژ" ناو برد، ئەمەش پاش ئەوەی خەڵاتەکە بەخشرا بە دادوەرێکی پێشووی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە میانی وتارێکدا لە گردبوونەوەیەکی هەڵبژاردندا لە شاری سیراکیوز لە ویلایەتی نیویۆرک، ڕەخنەی توندی لە نەبەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە خۆی گرت، ئەم لێدوانانەی ترەمپیش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی ئەمساڵ بەخشرا بە (ناڤی پیلای)، دادوەری پێشووی دادگەی تاوانی نێودەوڵەتی، کە سەرپەرشتیی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردبوو و تێیدا گەیشتبووە ئەو دەرئەنجامەی کە ئیسرائیل لە غەززە کۆمەڵکوژیی ئەنجام داوە.

دۆناڵد ترەمپ لە وتارەکەیدا ناڤی پیلای بە کەسێکی نەناسراو وەسف کرد و گوتی: "من هەرگیز ناوی ئەوم نەبیستبوو، هیچ کەسێکی دیکەش نەیبیستبوو". سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم بڕیارە لەکەیەکی پاکنەبووەوەیە بە دەوڵەتی نەرویژ و هەموو ئەو کەسانەی ئەو بڕیارە شەرمەزارکەرەیان داوە".

سەرۆکی ئەمەریکا بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک باسی لەوە کرد، لە چارەسەرکردنی چەندین ململانێدا ڕۆڵی هەبووە و ڕێگریی لە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان کۆریای باکوور و باشوور، ژاپۆن و کۆریای باکوور، هەروەها چین و تایوان کردووە.

لە کۆتایی وتارەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ جەختی کردەوە: "خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ هەمیشە بێمتمانە و بێبەها بووە"، و بڕیارەکەی بە دەرئەنجامی کاری گرووپێک لە ئایدیۆلۆژی توندڕەو ناو برد کە بە گوتەی ئەو دژە دیموکراسی و دوژمنی شارستانێتین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.