درەنگانی شەوی ڕابردوو، تیرۆریستانی داعش لە گوندێکی شارۆچکەی حەویجە پەلاماری خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراقیان داوە و دوای بۆسەیەکی هێزە ئەمنییەکان شەڕێکی سەخت دروست بووە، بەهۆیەوە کوژراو و بریندار لە ڕیزەکانی داعش کەوتووەتەوە.
هەڵۆ جەباری، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەرکووک ڕایگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو، تیرۆریستانی داعش لە گوندی "ئەلبرغیلیە" لە سنووری شارۆچکەی حەویجە، تەقەیان لە خاڵێکی سەربازیی سوپای عێراق کردووە.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ئاماژەی بەوە کرد، دوای دەستڕێژی گولـلەکان، هێزەکانی سوپای عێراق بۆسەیەکیان بۆ تیرۆریستان ناوەتەوە و بەهۆیەوە شەڕێکی سەخت لە ناو گوندەکەدا دروست بووە.
لە لایەکی دیکەوە، پۆلیسی شارۆچکەی حەویجە ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا کوژراو و بریندار لە ڕیزەکانی تیرۆریستانی داعشدا هەیە، بەڵام باسی لە زیانەکانی سوپای عێراق لە ڕووداوەکەدا نەکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.