له یه‌كێك له شاره‌كانی عێراق زیندانییه‌ك خۆی نه‌خۆش ده‌خات و له كاتی گواسته‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، خۆی له ده‌ستی پۆلیس ڕزگار ده‌كات و ڕاده‌كات، تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه له یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیس له سه‌نته‌ری شاری نه‌جه‌ف روویداوه.
تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 395 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه، تاوانه‌كه‌شی ئه‌وه بووه كه په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك هه‌بووه و دواتر ڕه‌تیكردۆته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات.
تۆمه‌تباره‌كه كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 50 ساڵ ده‌بێت، له بنكه‌ی پۆلیس خۆی نه‌خۆش ده‌خات و داوای چاره‌سه‌ر و چوون بۆ نه‌خۆشخانه ده‌كات، له كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه خۆی له ده‌ستی پۆلیسه‌كان رزگار ده‌كات و هه‌ڵدێت.
پۆلیسی نه‌جه‌ف ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای تۆمه‌تباره‌كه‌دا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌ستگیری بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.