سەرۆكی حكوومەت لەگەڵ مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/1, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پيشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا، جەخت لە قووڵکردنەوەی زیاتری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.