Erbil 31°C ھەینی 02 تشرینی یەکەم 00:12

ڕۆبیۆ شاندی ئێران لە نیویۆرک دەرکرد

100%

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، فەرمانی بە شاندی دانوستانکاری ئێران کرد کە بە خێرایی خاکی ئەمەریکا جێبهێڵن. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران لە نیویۆرک گەیشتنە بنبەست.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئاکسیۆس، ڕۆبیۆ ڕایگەیاندووە کە شاندی ئێران ماوەی مۆڵەتی مانەوەیان لە ئەمریکا تەواو بووە و بەهۆی ئەوەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی هاتووە، پێویستە دەستبەجێ بڕۆن. بەرپرسێکی ئەمەریکی ئاماژەی بەوە کرد، تا نیوەڕۆی دووشەممە کۆشکی سپی گەشبین بوو بە ئەنجامدانی پێشکەوتن لە گفتوگۆکاندا، بەڵام تا درەنگانی ئێوارە دەرکەوت دانوستانەکان گەیشتوونەتە ڕێگەی داخراو.

لەسەر فەرمانی ڕۆبیۆ، نێردەی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی ئاگاداری شاندی ئێرانی کردەوە کە دەبێت عەباس عەراقچی و تەواوی ئەندامانی شاندەکەی نیویۆرک بەجێبهێڵن. تەنیا چەند کاتژمێرێک دوای ئەم ئاگادارکردنەوەیە، شاندەکە بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێکەوتن و کاتژمێر 1:20ی بەرەبەیانی سێشەممە بە کاتی نیویۆرک، فڕۆکەکەیان بە ئاراستەی دەوحە فڕی.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، هەرچەندە شاندەکەی ئێران بە هەر حاڵێکدا دەبوو بەم نزیکانە بگەڕێنەوە تاران، بەڵام بڕیارەکەی ڕۆبیۆ بە کارێکی دیپلۆماسیی نائاسایی دادەنرێت. ئەم هەنگاوە ئاستی بێمتمانەیی قووڵی نێوان هەردوو وڵاتی نیشاندا، بەتایبەت دوای ئەوەی هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ناوچەکەدا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی لێنەکەوتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.