Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 01:39

چین خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان

100%

نێچیرڤان بارزانی سەۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیو جۆن کونسوڵی گشتیی کۆماری ميلليى چین کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی ستایشی کردنەوەی بەشی کوردی لە زانکۆی به‌يژينگ لە چین کرد.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی کۆماری ميلليى چین لە هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی ماڵئاوایی، پێشوازیی لە لیو جۆن، کرد.

لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی لیو جۆنی کرد لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی چین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی کارکردنیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لە خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.

تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی بەرفراوانکردنی هاريكاريى هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی ديداره‌كه‌ بوو، تيايدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى چينى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى به‌شى كوردى له‌ زانكۆى به‌يژينگ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.