Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 19:38

قالیباف: ئەگەر ئاسایشی ئێران زامن نەبێت، ژێرخانی وزەی ناوچەکە پارێزراو نابێت

100%

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بە گەرووی هورمز و هۆشداری دا کە هەر جۆرە هەنگاوێکی نەیارانە دژی تاران، ئاسایشی وزەی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ـی ئەیلوول، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەر ئێمە نەتوانین نەوت بفرۆشین، ئەوا هیچ کەسێکی دیکەش لەم ناوچەیەدا نەوت نافرۆشێت. ئەگەر ئاسایشی ئێمە زامن نەکرێت، ئەوا هیچ ژێرخانێکی وزە پارێزراو نابێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران قسەکانی دۆناڵد ترەمپی لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بێڕێزی و نابەرپرسانە وەسف کرد. قالیباف جەختی کردەوە کە ئێران وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک دەداتەوە، بەڵام وەڵامەکەیان توند، ورد و خێرا دەبێت.

ئەم هۆشدارییەی قالیباف نیشانەی ئەوەیە کە تاران ئامادەیە کارتی وزە و ئاسایشی گەرووی هورمز وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە هەر جۆرە گوشارێکی ئەمریکا بەکاربهێنێت، ئەمەش دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.