Erbil 31°C سێشەممە 29 ئەیلوول 19:39

ئەمەریكا بەشێوەی كاتی ڕەزامەندی لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی نەجەف بۆ ئێران نیشانداوە

کوردستان TV
100%

میدیایەكی ئیسرائیلی ئاشكرای كرد كە ئەمەریكا بە مەرج و تەنیا بۆ ماوەی یەك مانگ، رێگەی داوە گەشتە ئاسمانییەكان لەنێوان فڕۆكەخانەی نەجەف و فڕۆكەخانەكانی ئێران دەستپێبكرێنەوە.

رۆژنامەی (جیرۆزالیم پۆست) ئەمشەو دووشەممە لەسەر زاری بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ئەمەریكا گواستییەوە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لەسەر بنەمای هەندێك بابەتی ئایینی جێی بایەخی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفی بەدەر كردووە لە سزاكان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران.

بڵاویشی كردۆتەوە: ئەم رێگەپێدانە بۆ ماوەیەكی كاتییە و تەنیا بۆ یەک مانگە، لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوە ماوەكە.

کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراق ئەمشەو دووشەممە (28ی تشرینی یەکەمی 2026) دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف و فڕۆکەخانەكانی ئێران راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕاگیرابوون.

بەگوێرەی زانیاریی میدیاكان، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان لەنێوان فڕۆكەخانەی نەجەف و فڕۆكەخانەكانی ئێران بە هەوڵی راستەوخۆ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بووە كە داوای لە ئیدارەی ئەمەریكا كردبوو فڕۆكەخانەی نەجەف بەدەر بكرێت لە سزاكان وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف لە رۆژی هەینی رابردووەوە بڕیاری دابوو سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان (چوون و هاتن) لەگەڵ فڕۆكەخانەی شارەكانی ئێرانی رابگرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.