Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 01:04

جارێكی دیكە یاریی ڕۆبلۆكس لە عێراق قەدەغە كرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پەیوەندییەکانیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاریدا بە قەدەغەكردنەوە و بلۆككردنی یاریی ڕۆبلۆكس لە تەواوی عێراقدا.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەیوەندییەکانیی عێراق كە ئەمڕۆ دووشەممە دەرچووە و وەزیرەكەی مستەفا سەنەد واژووی لەسەر كردووە، بڕیاردراوە بە دووبارە بلۆککردنی یاریی (رۆبلۆکس - Roblox) لە تەواوی عێراقدا.

ئاماژە بەوەشدراوە كە بڕیارەكە لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێککەوتی 3ی تشرینی یەکەمی 2026 دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سەبارەت بە هۆكاری داخستنی یارییەكە، وەزارەتی پەیوەندییەکانیی عێراق لە راگەیەنراوەكەدا رایگەیاندووە: بڕیارەكە دوای كۆتاییهاتنی پشووی هاوینەی خوێندن دەركراوە كە بڕیاردرابوو تەنیا لەو ماوەیەدا بلۆككردنی لەسەر هەڵبگیرێت.

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق پارساڵ بڕیاری قەدەغەکردنی یاریی رۆبلۆکسی لە ناوخۆی عێراقدا راگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو: بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵگا و بەها ئەخلاقی و پەروەردەییەکانی خێزان و منداڵان و پاراستنی سەلامەتیی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە عێراقدا، هەروەها بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیاری قەدەغەکردنی یاریی رۆبلۆکس لە ناوخۆی وڵات درا.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشدابوو كە بەشێک لە ناوەڕۆکی یارییەکە دیمەن و رەفتاری ئاوای تێدایە کە لەگەڵ بەها و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان یەک ناگرنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.