سەرۆک کۆماری ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی (فۆکس نیوز)ی ئەمەریکی ڕایگەیاندووە کە ئێستا بڕیاری كۆتایی لە دەستی ئەمەریکادایە بۆ ئەوەی دیاری بکات كە ئایا دەیەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت یاخود نا. ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێران ئارەزووی بەردەوامبوونی شەڕ ناکات.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆك كۆماری ئێران لە چاوپێكەوتنەكەدا گوتوویەتی: کاتێک دەتوانین کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکەین، نابێت پەنا بۆ کوشتنی یەکتر ببەین، بەڵام لە ڕاستیدا بە هاندانی ئیسرائیل، ئەم جەنگەیان بەسەردا سەپاندین.
پزیشكیان هەروەها گوتوویەتی: ئێمە ئارەزووی بەردەوامبوونی شەڕ ناکەین، ئەمریکا بەخۆی دەبێت هەڵبژێرێت كە ئایا دەیەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت یان نا.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەیە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ترەمپ ئیمزا بکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.
گوتیشی: ئەگەر ئیدارەی ئەمریکا دەیەوێت لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بگاتە ڕێککەوتن، ئاساییە، بەڵام ئەگەر ئەوەی نەوێت، پێش هەڵبژاردنی نیوەیی بێت یان دوای ئەوە، جیاوازییەکە چییە بۆ ئێمە.
مسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ پێنجشەممە لە كاتی پێشكەشكردنی وتارەكەیدا لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرک ڕاگەیاند کە وڵاتەكەی بەهیچ شێوەیەك بۆ ئەمەریكا ملکەچ نابێت.
لە بەرامبەریشدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا دانی بەوەدانابوو کە ئێستا دانوستاندن لەنێوان ئەمەریکا و ئێراندا لە ئارادایە و هەردوولا هەنگاوی باشیان بڕیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.