بڕیارە هەفتەی داهاتوو تیروپشك بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی 2027 تۆماركردووە، بۆ تێچووی حەجیش وەك گوژمەی یەكەم بڕی 6 ملیۆن دیناری عێراقی لەو كەسانە وەردەگیرێت كە ناویان دەردەچێت.
شێخ وریا بالیسانی به‌رێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومرەی هەرێمی كوردستان (به وه‌كاله‌ت) رایگەیاند: له هه‌فته‌ی داهاتوودا تیروپشكی ناوی حاجیانی هەرێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت و تیروپشكه‌ش بۆ دوو ساڵ ده‌بێت.
راشیگەیاند: تیروپشكه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری لەنێوان هاووڵاتییاندا ده‌كرێت به پێی ئه‌و سیستەمه‌ی كه له فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دانراوه كە هه‌موو هاووڵاتییه‌ك تێیدا یه‌كسانه و دووره له هه‌ر ده‌ستكارییه‌ك.
شێخ وریا بالیسانی گوتیشی: به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریكردن بۆ حه‌جی ساڵی داهاتوو، بڕیارماندا هه‌موو نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆ‌كان ده‌ست بكه‌ن به وه‌رگرتنی گوژمه‌ی یه‌كه‌می تێچووی حه‌جی 2027 كه بڕه‌كه‌ی 6 ملیۆن دیناری عێراقییه.
گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی لە پڕۆسەی حەجی ساڵی 2026 بە یه‌ده‌گ ناویان هاتبووەوە، به بڕیاری وه‌زیری ئه‌وقاف به ده‌رچوو هه‌ژمار كراون و بەبێ تیروپشك حەجی ساڵی داهاتوو 2027 ئەنجام دەدەن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومڕە جەختیشی كردەوە كه ئاسانكاری تەواو بۆ هاووڵاتییان ده‌كرێت كه تێچووی حه‌جیان بده‌ن به‌تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی بانكی لێ نییه، هه‌وڵده‌درێت به هه‌ماهه‌نگی بانكی ئیسلامی ئۆتۆمبێلی گه‌ڕۆكیان بۆ دابین بكرێت كه هاوشێوه‌ی بانكێكی گه‌ڕۆكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.