Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 02:29

ئیمارات گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ ئێران ڕادەگرێت

100%

دەستەی گشتیی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئیمارات ڕایگەیاند، گەشتی کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێران بۆ ئیمارات و هەروەها بەپێچەوانەوە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تا كاتێكی نادیار هەڵپەسێردرا، بەهەمانشێوە عێراقیش رۆژی سێشەممەی رابردوو ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ ئێران راگەیاندبوو.

دەستەکە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بڕیاری هەڵپەساردنی گەشتی کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێران بۆ ئیمارات لەسەر بنەمای ئەو سزایانەی ئەمەریکا دەركراوە کە بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپێنراوە.

لای خۆیانەوە میدیا ئێرانییەكانیش هەواڵەكەیان پشتڕاست كردبووەوە ڕایانگەیاندبوو، تەواوی گەشتی فڕۆكەی کۆمپانیا ئاسمانییەکانی ئێران بۆ ئیمارات لە شەوی ڕابردووەوە هەڵوەشێنراونەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە حكوومەتی عێراق لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەوە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ ئێران بۆ فڕۆكەخانەی بەغدا ڕاگەیاندبوو.

راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران بەهۆی سزاکانی ئەمەریکاوە دێت كە بەسەر کەرتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئەو وڵاتە سەپێنراوە، چەند رۆژێك پێش ئێستا سکۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بەفەرمی سەپاندنی سزای بەسەر 27 کۆمپانیای ئاسمانیی ئێرانی راگەیاندبوو، هەروەها فەرمانی بە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان كردبوو ئەوانیش لای خۆیانەوە گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ ئێران رابگرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.