Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 21:20

ئاكام هاشم تووشی پێكان بووە و رەنگە نەتوانێ لە یارییەكانی جامی كەنداوی 27 بەردەوام بێت

100%

دەستەی پزیشكیی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق كە ئێستا بەشداری لە پاڵەوانیەتی جامی كەنداوی27 دەكات، ئاشكرای كرد كە ئاكام هاشمی بەرگریكاری كوردی هەڵبژاردەكە تووشی پێكانێكی قورس هاتووە و رەنگە نەتوانێت بەردەوام بێت و بە ناچاری لە تەواوی یارییەكانی پاڵەوانیەتییەكە دووربکەوێتەوە.

دەستەی پزیشكیی هەڵبژاردەی عێراق ڕوونی كردەوە: دوای دەرچوونی پشكنینەكان و دڵنیابوونەوە لە پێكانەكەی، ئاكام هاشم راستەوخۆ دەستی بە وەرگرتنی چارەسەرییەكان كردووە، بەدڵنیاییەوە پێكانەكەی ڕێگەی پێ نادات بەشداری لە یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی كوێت لە جامی كەنداوی 27 بكات.

دەستەكە نەشی شاردەوە كە ئەگەر زۆرە ئاكام هاشم هەر نەتوانێت لە یاریی دواتر و بگرە لە تەواوی یارییەكانی پاڵەوانیەتی جامی كەنداوی 27 بەردەوام بێت.

ئاكام هاشم ئەستێرە و بەرگریكاری كورد و یانەی زاخۆ لە یاریی دوێنێ چوارشەممەی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی عومان لە گەڕی یەكەمی كۆمەڵەی یەكەمی جامی كەنداوی 27 تووشی پێكان هات، یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوو هەڵبژاردە بە گۆڵێک کۆتایی هات.

جگە لە ئاكام هاشم، دەستەی پزیشكیی هەڵبژاردەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو كە هەر لە یارییەكەی دوێنێدا مستەفا سەعدوونیش تووشی پێكانی ماسوولكەكانی هاتبوو، رەنگە ئەو بەرگریكارە دوای وەرگرتنی چارەسەر و بە خێرایی بگەڕێتەوە ریزی هەڵبژاردەی عێراق.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.