Erbil 31°C پێنجشەممە 24 ئەیلوول 20:55

هاوپەیمانیی عەرەبی: شەش مووشەکی بالیستیی حوسییەکانمان لە ئاسمانی سعوودیە تێکشکاند

100%

هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعوودیە ڕایگەیاند، هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە تێکشکاندنی شەش مووشەکی بالیستی کە لەلایەن حوسییەکانەوە ئاراستەی خاکی سعوودیە کرابوون.

تورکی مالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانییەکە، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئێکس)ـەوە ڕایگەیاند، ئەو مووشەکانە ئامانجیان هێرشکردنە سەر شارەکانی "تائیف" و "یەنبوو" بووە، بەڵام سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانییەکە توانیویەتی سەرجەم مووشەکەکان لە ئاسماندا پووچەڵ بکاتەوە.

گوتەبێژەکەی هاوپەیمانیی عەرەبی جەختی کردەوە کە هەر جۆرە پێشێلکاری و پەرەسەندنێکی سەربازی لەلایەن حوسییەکانەوە، بە تووندی وەڵام دەدرێتەوە و بەپێی ڕێکارە سەربازییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.