Erbil 31°C ھەینی 25 ئەیلوول 02:11

بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر گوندی دێلیزیان

100%

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24 / 9 / 2026 بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر گوندی دێلیزیان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە.

بە پێی بەدواداچوونی پەیامنێرانی کوردستان تیڤی لە دەڤەرەکە، لە یەکەم جار بە دوو درۆن هێرش کراوەتە گوندەکە و بە هۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە . بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە شەش تیمی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران زوو گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە . لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە درۆنێکی دیکە لە هەمان شوێنی دایەوە و بە گوتەی بەرگریی شارستانیی سۆران، تیمەکانیان لەو هێرشە رزگاریان بووە .

بە گوتەی پەیامنێرانی کوردستان تیڤی، هێرشە درۆنییەکانی سەر گوندی دێلیزیان زیانی گیانییان نەبووە. سێ هێرشە درۆنییەکە لە کاتژمێر 1:30 تا 2:15 خولەکی بەرەبەیان ئەنجام دراون . بە پێی سەرچاوەکان، هێرشە درۆنییەکان لە ئێرانەوە ئاراستە کراون . لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ئەمەریکا و ئیسرائیل - ئیران لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە، بە زیاتر لە 1000 هێرشی درۆنی و هاژەکی هێرشکراوەتە هەرێمی کوردستان و بە هۆیانەوە 32 کەس شەهید بوون و 156 کەسیش بریندار بوون

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.