پاش شکستە تاڵەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دێربی مەدرید بەرانبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی 2-1، جۆزیێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەکە بڕیاری دا پشویەکی یەک هەفتەیی بەو یاریزانانە بدات کە لەلایەن هەڵبژاردەکانەوە بانگهێشت نەکراون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووس سێرجیو کویرانتی، یاریزانان تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو ناگەڕێنەوە بۆ ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان. ئامانجی مۆرینیۆ لەم بڕیارە ئەوەیە کە یاریزانەکان کاتێکی پێویستیان بۆ پشوودان هەبێت و ئەو گوشارە دەروونییەی لەسەریانە دوای دۆڕاندنە ئەستەمەکەی دێربی کەم بکاتەوە.
ئەم بڕیارەی مۆرینیۆ لە کاتێکی زۆر هەستیاردا هاتووە، ڕیاڵ مەدرید ئێستا بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا دابەزیوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنەی پێشەنگ بۆ 6 خاڵ بەرز بووەتەوە.
ستافی هونەریی یانەکە دەیەوێت ئەم ماوەیەی پشووی نێودەوڵەتی بەکاربهێنێت بۆ ڕێکخستنەوەی ریزەکانی تیپەکە و چارەسەرکردنی ئەو هەڵە بەرگری و هێرشبەرییانەی کە لە یارییە ڕابردووەکاندا بە ڕوونی دەردەکەوتن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.