Erbil 31°C شەممە 19 ئەیلوول 22:38

پارێزگاری هەولێر: هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەندی خشتەی پێدانی کارەبا نەبێت، ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە

100%

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاگادارییەکی توندی ئاراستەی سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی ناوشار، قەزا و ناحیەکان کرد.

خۆران تەحسین ڕەحمان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێویستە سەرجەم خاوەن مۆلیدەکان پابەندی ئەو خشتە و بەرنامەیە بن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر و لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە دیاری کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە هاووڵاتییان پارەی کارەبای مۆلیدەیان داوە، بۆیە پێویستە خاوەن مۆلیدەکان لە کاتی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانیدا، بەپێی بەرنامەی دیاریکراو کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکان جەختی کردەوە، "هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکان نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری تووندی یاسایی دەبێتەوە".

ئەم هەنگاوەی پارێزگای هەولێر لە پێناو پاراستنی مافی هاووڵاتییان و دڵنیابوون لە دابینکردنی کارەبای پێویست لە کاتی پێویستدا دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.