حوسییەکان ڕایانگەیاند، لە وەڵامی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرکردایەتیی سعوودیە، دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازییان لە ناو خاکی سعوودیە ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ شەممە، یەحیا سەریع، گوتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ژمارەیەک مووشەکی بالیستی، کروز و درۆنیان بەکار هێناوە. بەپێی ڕاگەیەندراوی حوسییەکان، ئۆپەراسیۆنی یەکەم ئامانجە هەستیارەکانی لە ڕیاز و ئۆپەراسیۆنی دووەمیش دامەزراوەیەکی کۆمپانیای "ئارامکۆ"ی لە شاری "یەنبوو" کردووەتە ئامانج و بەپێی گوتەی ئەوان، هێرشەکان بوونەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەو شوێنانە.
حوسییەکان ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردەوە کە ئاراستەیان کراوە سەبارەت بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مەدەنی، هاوکات جەختیان لەوە کردەوە کە درێژە بە کردە سەربازییەکانیان دەدەن تاوەکو کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر یەمەن دەهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.