Erbil 31°C شەممە 19 ئەیلوول 21:57

وەزارەتی دارایی: مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی تازە دامەزراو دابەش دەکرێت

100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەستی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بەمشێوەیە دەبێت، لە ڕۆژی دووشەممە 21-09-2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکرێت و تا ڕۆژی پێنجشەممە 24-09-2026، سەرجەمیان مووچەکانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی ڕاشیگەیاند، لە هەمان کاتدا، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لە دوای 01-07-2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە کە ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ ڕێکخستن و پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.