Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 16:56

زەیتی گوێزی هیندی مێشک لە زیانەکانی فشاری دەروونی دەپارێزێت

100%

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری (Frontiers in Nutrition) بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات کە بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندیی خاو (Extra Virgin Coconut Oil) سوودێکی زۆری بۆ پاراستنی مێشک لەو گۆڕانکارییانە هەیە کە بەهۆی فشاری دەروونیی درێژخایەنەوە (Chronic Stress) تووشی دەبن.

لە تاقیکردنەوەیەکدا لەسەر مشک، توێژەران بە گشتی سێ قۆناغیان بۆ بەکارهێنانی زەیتەکە دیاری کرد (پێش فشاری دەروونی، لە کاتی فشار، و دوای فشار). دەرکەوت ئەو مشکانەی زەیتی گوێزی هیندییان خواردووە، ئەم سوودانەیان بەدەستهێناوە:

بەهێزبوونی توانای فێربوون و بیرگە: باشتربوونی توانای فێربوونی شوێنی و بەهێزبوونی بیرگە.

کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ: دەرکەوتنی نیشانەی کەمتر لە دڵەڕاوکێ و ڕەفتارە نەرێنییەکان.

کەمکردنەوەی هۆرمۆنی فشار: دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی کۆرتیکۆستیرۆن (هۆرمۆنی فشار) و باشتربوونی بەرگریی دژە ئۆکسێنەری لەش.

پاراستنی شانەکانی مێشک: زەیتەکە یارمەتی پاراستنی خانە دەمارییەکانی داوە، کە ناوچەیەکی سەرەکییە بۆ فێربوون و بیرگە.

توێژەران پێیان وایە نهێنیی ئەم سوودە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ترشە چەورییە ناوەندەکان بەتایبەت ترشی کاپریلیک، هەروەها بوونی ماددەی پۆلیفینۆڵ و دژە ئۆکسێنەرەکان لە زەیتی گوێزی هندیدا.

بەپێی ئەنجامەکان، باشترین ئەنجام کاتێک بەدەست هاتووە کە زەیتەکە پێش تووشبوون بە فشاری دەروونی بەکارهێنراوە، ئەمەش وەک کارێکی خۆپارێزی بۆ مێشک سەیر دەکرێت.

تێبینی: سەرەڕای سوودەکان، پسپۆڕان هەمیشە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پێویستە توێژینەوەی زیاتر لەسەر مرۆڤ بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت بە هەمان شێوە سوودبەخش دەبێت یان نا.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.