Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 09:34

ناسا کانییەکی گه‌وره‌ و تازە دروستبوو لەسەر ڕووی مانگ دەدۆزێتەوە

کوردستان TV
100%

توێژەرێکی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی (ناسا) کانییەکی زەبەلاح و تازە دروستبووی لەسەر ڕووی مانگ دۆزیەوە، ئەمەش لە ڕووداوێکی دەگمەندا کە زاناکان دەڵێن ڕەنگە لە هەر سەدەیەکدا تەنها جارێک یان زیاتر ڕووبدات.

ناسا ڕوونیشیکردووه‌ته‌وه‌، کە کانیەکە کە ناوی "ماکگێتچین"ی لێنراوە، پانیەکەی نزیکەی 222 مەتر دەبێت و پێدەچێت لە بەهاری ساڵی 2024 لە ئەنجامی پێکدادانی مانگ لەگەڵ دوورە پەرێزێک یان ئەستێرەیەک دروستبووبێت.

توێژەران مەزەندەیان کردووە کە ئەو شتەی کە بووەتە هۆی دروستبوونی ئه‌و كانییه‌ قەبارەی بینایەکی سێ بۆ شەش نهۆمی بووە.

ناسا ئاماژەی بەوەشکردووە، "زاناکان مەزەندە دەکەن کە کاریگەرییەکی بەم قەبارەیە لەسەر مانگ لە هەر سەدەیەکدا جارێک ڕوودەدات" یان زیاتر.

هەرچەندە ئەم کانییە ساڵانێکە بوونی هەیە، بەڵام تەنها کاتێک دۆزرایەوە کە توێژەر ڕۆبەرت ڤاگنەر لەکاتی شیکردنەوەی وێنە نوێیەکان کە لەلایەن کەشتیی Lunar Reconnaissance Orbiter (LRO)ەوە گیراوە، کە لە ساڵی 2009ەوە لێکۆڵینەوە لە مانگ دەکات.

کانیەکە لە وێنەکاندا وەک "پەڵەیەکی گەورەی گەشاوە دەرکەوتووە کە بە هالۆیەکی تاریک دەورە دراوە".

ئەم کانییە نوێنەرایەتی گەورەترین کانییە تازە دروستبووەکان دەکات کە تا ئێستا لە کۆمەڵەی خۆردا دۆزراونەتەوە.

زانایان دەڵێن لێکۆڵینەوە لە دروستبوونی کانیەکانی ئەم دواییە یارمەتیدەرە بۆ باشتر تێگەیشتن لە جیۆلۆجیای مانگ.  

ئەمەش دەتوانێت بەشداربێت لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەرکەکانی داهاتووی سەرنشین کە لەلایەن هەردوو وڵاتی ئەمریکا و چینەوە پلانیان بۆ دانراوە.

 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.