Erbil 31°C ھەینی 18 ئەیلوول 17:22

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرەزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبیتەوە و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.

بۆ سبەی پێنجشەممە 17ـی ئەیلوول، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان چوارشەممە پێنجشەممە
هەولێر 37 38
سلێمانی 36 37
دهۆک 36 37
هەڵەبجە 39 39
چەمچەماڵ 38 39
زاخۆ 38 39
ئاکرێ 37 38
گەرمیان 43 43
پیرمام 33 34
حاجی ئۆمەران 29 29

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.