بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە سبەی پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە، کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند کە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی و لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت.
سبارەت بە پلەکانی گەرما بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت؛ ئەمڕۆ پلەکانی گەرمان کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە دوێنی و نزیکەی یەک بۆ دوو پلە دادەبەزێت.
سەبارەت بە سبەی سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەومەلەرزەزانی و کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند کە ئاسمان ساماڵ دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا.
بەڕێوەبەیەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە سبەی پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 36 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:29 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.