بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی بۆ ئەوەی تەواوی هاووڵاتییانی شارەكە لە لێخۆشبوونی نیوەی قەرزی كارەبا سوودمەندبن، دەستپێشخەرییەكی بۆ هاووڵاتییان خستەڕوو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند: ئاگاداری دانیشتووانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە کە بەهۆێ ئەوەی سبەی پێنجشەممە 10/9/2026 كۆتا ڕۆژی لێخۆشبوونی 50٪ ی قەرزی کارەبایە، کارمەندانی بۆ راییكردنی مامەڵەكان تا كاتێكی درەنگ لە دەوام دەمێننەوە.
راشیگەیاندووە: كارمەندان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشکردنی کارەبای ڕۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی تا كاتژمێر 9ی شەو لە دەوام دەمێننەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی جەختیشی كردەوە كە ئەم دەستپێشخەرییەیان بۆ ئەوەیە زۆرترین هاووڵاتی سوود لەم داشكاندنە وەربگرن و مامەڵەكانیان ڕایی بكەن.
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان سبەی پێنجشەممە رێكەوتی 10/9/2026 وەك دوایین وادە دیاری كردووە بۆ داشكانی 50%ی قەرزی كۆن و كەڵەكەبووی هاووڵاتییانی تەواوی هەرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.