ئهمرۆ چوارشەممە 9ی ئهیلوول، كۆشكی کرێملین ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکییەکەی لە میانی کۆبوونەوەی پلان بۆ داڕێژراوی لوتکەی چین لە مانگی نۆڤەمبەردا بیرۆکەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین تاوتوێ دهكهن.
بڕیارە ڕۆژی 18 و 19ی ئەم مانگە کۆڕبەندی هاریکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن لوتکەی خۆی لە شاری شنژن لە چین ئهنجام بدات.
ڕووسیا ئاماژەی بەوەداوه: کە پووتین بەشداری لە لوتکەکەدا دەکات، لە کاتێکدا کۆشکی سپی تا ئێستا ڕای نەگەیاندووە کە ترەمپ بەشداری دەکات یان نا.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ترەمپ و پووتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیاندا کە ڕۆژی سێشەممە لە شاری شنژن ئهنجامیان دا، باسیان لە بیرۆکەی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی کردووە یان نا، دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین گوتی "بێ گومان بهڵێ."
پێسکۆڤ بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم ئەگەرە پێشتر وروژێنراوە، دەرفەتێک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە دەبێت".
کۆڕبەندی نێوان حکوومەتەکانی ئۆپێک لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا دامەزراوە.
چەند وڵاتێک لەخۆدەگرێت، لەوانە ڕووسیا، چین و ئەمریکا و بە یەکێک لە چوارچێوە دیارەکانی هاوکاری ئابووری لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن دادەنرێت.
کۆبوونەوەی لوتکەی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵ لە کاتێکدایە کە فشارەکانی ئەمریکا لەسەر ڕووسیا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا چڕتر بووهتهوه، لە کاتێکدا پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و پەکین بەرەو پتەوتر دهڕوات.
هەفتەی ڕابردوو دوو نێردەی ترەمپ سەردانی هەردوو شاری مۆسکۆ و کیێڤیان کرد، بەڵام هیچ پێشکەوتنێکی ئهوتۆیان لەسەر ڕێگای کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ڕانەگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.