ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 9ی ئه‌یلوولی 2026، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای ئیدلب بە بێ ئەوەی هۆکارەکانی ڕوون بکاتەوە، ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوە لە کۆگایەکی چەک و پاشماوەی جەنگ لە ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، 14 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدلب بڵاویکردەوە، "ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی کۆگایەکی بەکارهێنراو بۆ کۆکردنەوەی چەک و پاشماوەی جەنگ لە نزیک شاری سەرمادە له پارێزگای ئیدلب گەیشتووەتە 14 کوژراو و 11 بریندار."
لای خۆیەوە، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی سووریا بە كه‌ناڵی فه‌رمیی سووریای ڕاگەیاندووە، ڕووداوەکە لە کۆگایەکی كۆن بووه كه تایبه‌ت بووه به چەک و پاشماوەی جەنگی ڕژێمی پێشوو پێش گواستنەوەیان لە نزیک شاری سەرمەدە ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لە کارمەندانی وەزارەتی به‌رگریش له‌و كاته‌دا كه له‌وی بوونه برینداربوونه.
پارێزگای ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سووریا ناوبەناو تەقینەوە لە کۆگاکانی چەک یان ئەو شوێنانەی کە تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی ڕژێمی پێشووی تێدایه ڕوو ده‌دات.
به گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منیی سووریا له داهاتوودا كار ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و پاشماوانه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.