ئەمڕۆ چوارشەممە 9-9-2026، گیدیۆن سەعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە میانی سەردانێکیدا بۆ سلۆڤینیا بۆ دەستبەکاربوونی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل، ڕایگەیاند، ئیسرائیل هیچ پلانێکی نییە بۆ دەرکردن یان دیپۆرتکردنەوەی هیچ کەسێک لە ڕۆژئاوای کەرتی غەززە.
گیدیۆن سه‌عر، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر کەسێک بیەوێت بە ئارەزووی خۆی کۆچ بکات و وڵاتێک هەبێت ئامادەبێت وەریبگرێت، وەک ئەوەی لە هەر ناوچەیەکی جێناکۆکی جیهاندا ڕوودەدات، ئێمە دژایەتی ئەوە ناکەین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاشكراشی كرد، هیچ كارێكی زۆره‌ملێ ڕوودانات له كه‌رتی ڕۆژئاوای غه‌ززه و خه‌ڵك ئازاده چۆن ژیانی خۆی هه‌ڵده‌بژرێت.
ده‌شڵێت: ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕاست نین كه گوایه ئیسرائیل كۆچی ناچاری به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كات له كه‌رتی غه‌ززه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.