بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، سبەی لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و لە هەندێک ناوچەش کەمێک نزم دەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممە 7ـی ئەیلوول، بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسیی، بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی فێنک، پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە. ئاسمانی هەرێم بە گشتی بە نیمچە هەوری دەمێنێتەوە. کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە کاتەکانی بەرەبەیانی زوودا ئەگەری دڵۆپە باران لە ناوچە سنوورییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین، سۆران و بەشێک لە پارێزگای دهۆک هەیە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | یەکشەممە | دووشەممە |
| هەولێر | 40 | 38 |
| سلێمانی | 38 | 37 |
| دهۆک | 39 | 36 |
| هەڵەبجە | 41 | 38 |
| چەمچەماڵ | 40 | 39 |
| زاخۆ | 40 | 37 |
| پیرمام | 36 | 35 |
| ئاکرێ | 40 | 38 |
| حاجی ئۆمەران | 27 | 24 |
| گەرمیان | 42 | 40 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.