Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 16:24

پارێزگای هەولێر: بە گوژمەی 540 ملیۆن دینار بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری داندرا

100%

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر بە گوژمەی 540 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەکی نوێی قیرتاوکردنی و گەیاندنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری جیاوازیان بۆ گەرەکەکانی هەولێر ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئابی، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەک و ناوچە جیاجیاکانی پایتەخت، لە ڕێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی نوێی قیرتاوکردن و دروستکردنی شەقام دانرا.

ئەم پڕۆژانە بە گوژمەی 540 ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی 15%ـی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێن. وردەکاریی پڕۆژەکان بەم شێوەیەیە:

1.  گەڕەکی سەربەخۆیی: دروستکردنی چەندین شەقام لە کەرتی 3000 (قۆناغی سێیەم) بە درێژایی 2 کم، کە کارەکانی کردنەوەی ڕێگا، تێکەڵەڕێژکردن و لێدانی قالبی شۆستە لەخۆ دەگرێت.

2.  پیشەسازیی باشوور: قیرتاوکردنی 8 شەقامی سەرەکی و لاوەکی بە ڕووبەری 14,500 مەتری چوارگۆشە، کە ئێستا کارەکانی بە خێرایی ئەنجام دەدرێن.

3.  گەڕەکی ڕۆشنبیری (قەرەبووی 5ـی حەسارۆک): دانانی سەرەبلۆک و دیاریکردن و کردنەوەی شەقامەکان بە قەبارەی 18,000 مەتری سێجا.

4.  گوندی تۆبزاوەی ئەحمەد: دروستکردنی شەقام بە درێژایی 1.5 کم بە سەرجەم قۆناغەکانی تێکەڵەڕێژ و شۆستەوە، لەگەڵ جێبەجێکردنی تۆڕی نوێی ئاوەڕۆ بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی ئاوی باران.

لە کاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکاندا، پارێزگاری هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەڵمەتانە بەردەوام دەبن تاوەکو دەستی خزمەتگوزاری دەگاتە سەرجەم ئەو شوێنانەی پێویستییان بە ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوە هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.