هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشدارییەکی توندیان ئاراستەی وڵاتانی کەنداو کرد سەبارەت بە لێکەوتەکانی پێشکەشکردنی هەر جۆرە هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
ئەم هەڵوێستەی تاران لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و واشنتن لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاوەکانی کەنداو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەرپرسانی سەربازیی ئێران ڕایانگەیاندووە کە هەر وڵاتێک خاکی خۆی یان کایەی ئاسمانیی خۆی بخاتە خزمەت چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی ئێران، وەک لایەنێکی بەشدار لە "دەستدرێژییەکان" سەیر دەکرێت. تاران جەخت دەکاتەوە کە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە تەنیا ئەرکی وڵاتانی دراوسێیە و بوونی هێزە بیانییەکان بە سەرچاوەی سەرەکی ناسەقامگیری و ئاڵۆزییەکان دەزانێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.