Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 21:22

هەزاران منداڵ لە ئەفغانستان لە خوێندن بێبەشن

100%

لە کۆی 900 هەزار منداڵ کە گەڕاونەتەوە بۆ ئەفغانستان، نزیکەی 600 هەزاریان بێبەشن لە خوێندن و دەستیان بە قوتابخانە ناگات، ئەمەش دوای شەپۆلێکی فراوانی گەڕانەوەی پەنابەران بۆ ئەو وڵاتە دێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە ستیفان دۆجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خستوویەتییە ڕوو، ئەم ژمارە زۆرەی منداڵان هیچ دەستگەیشتنێکیان بۆ قوتابخانەکان نییە. ئەم دۆخە نیشاندەری قەیرانێکی قووڵی پەروەردەییە لەو وڵاتەدا، کە دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکان و گەڕانەوەی بەلێشاوی پەنابەران لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ ئەفغانستان، تادێت ئاڵۆزتر دەبێت.

دۆجاریک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی دوو لەسەر سێی ئەو منداڵانەی گەڕاونەتەوە، لە مافی سەرەتایی خوێندن بێبەش بوون. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە نەبوونی ژێرخانی پێویست و قوتابخانە بۆ لەخۆگرتنی ئەم منداڵانە، مەترسییەکی جددی لەسەر داهاتووی نەوەی نوێی ئەو وڵاتە دروست دەکات.

ئەم قەیرانە پەروەردەییە لە کاتێکدایە کە ئەفغانستان لە دوای ساڵی 2021 و گەڕانەوەی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات، ڕووبەڕووی داڕمانی ئابووری و کۆتوبەندی توند بووەتەوە، لەوانە قەدەغەکردنی خوێندنی کچان لە سەروو قۆناغی شەشەمی سەرەتایی. هاوکات لە یەک ساڵی ڕابردوودا بەهۆی فشارەکانی پاکستان و ئێران بۆ سەر پەنابەرانی ئەفغانی، سەدان هەزار خێزان ناچار بە گەڕانەوە بوونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان کە ئێستا لە دۆخێکی مرۆیی سەختدا دەژین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.