وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئیمارات په‌یامێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی هاووڵاتییان ده‌كات و داوایان لێ ده‌كات له نزیك په‌نجه‌ره و شوێنه كراوه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه و له شوێنێكی ئارام خۆیان حه‌شار بده‌ن، چونكه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنیان له‌سه‌ره.
پەیامه‌كه وه‌ك ئاگادارکردنەوەیهك لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئیماراتەوە له رێگه‌ی مۆبایل گه‌یشتۆته هاووڵاتییان و تێیدا ئاماژە بەبوونی ئه‌گه‌ری هێرشێكی مووشەکی بۆ سەر وڵاتەکە کراوە.
لە پەیامە ئاگادارکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆ هاتووه: هەڕەشەیەکی ئەگەریی هێرشی مووشەکی هەیە، تکایە دەستبەجێ په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بدۆزنه‌وه و دوور بكه‌ونه‌وه لە پەنجەرە و دەرگه و شوێنە کراوەکان.
به‌هه‌مانشێوه وه‌زاره‌تی ناوخۆی قه‌ته‌ڕیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاماژه‌ی به بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مووشه‌كی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان كردبوو.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی قه‌ته‌ڕ داوای له هاووڵاتییان كردبوو له شوێنی ئارام بمێننه‌وه و ئاگاداری هه‌واڵ و پێشهاته به‌په‌له‌كان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.