Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 21:07

بە درۆن هێرشکرایە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن

100%

دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاراستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کران و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە گوێرەی زانیارییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی ئابی 2026، لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.