Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 20:20

هێمن قادر: سبەی لە 80 بەنزینخانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

100%

جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەوە لە 80 بەنزینخانەی هەولێر و دەوروبەری، بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی و حکوومی بە 750 دینار دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی 14ـی ئاب، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە سبەی شەممەوە بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر بە 750 دینار دابەش دەکرێت و دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی حکوومیش بەردەوام دەبێت. بەمەش ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی بەو نرخە بەنزین دابەش دەکەن دەگاتە 80 بەنزینخانە.

جێگری پارێزگاری هەولێر جەختی لەوەش کردەوە کە لیژنەکان لە چاودێریکردنی کوالیتی بەنزین بەردەوام دەبن و هەر بەنزینخانەیەکیش بەنزینی کوالیتی خراپ بفرۆشێت سزا دەدرێت، هەروەها ئاشکرای کرد کە لە ماوەی داهاتوودا کۆبۆنی بەنزین نامێنێت.

هێمن قادر گوتی: "کۆمپانیای راسپێردراو بە تانکەر بەنزین دەگەیەننە بەنزینخانەکان و هەر تانکەرێکیش GPSـی تایبەت بەخۆی لەسەرە، بۆ ئەوەی چاودێریی گەیاندنی بەنزینەکان بۆ شوێنی مەبەست بکرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.