Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 11:02

لە كاتی نۆژەنكردنەوەی باڵەخانەیەك لە بەلجیكا گەنجینەیەكی پڕ لە زێڕ دەدۆزرێتەوە

کوردستان TV
100%

لە كاتی كاركردن بۆ نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەیەك لە شارۆچکەی (سینت گیلیس بی دیندەرمۆند) لە وڵاتی بەلجیکا، گەنجینەیەكی پڕ لە زێڕ دۆزرایەوە كە پێشبینی دەكرێت بایی 9 ملیۆن یۆرۆ زێڕی تێدابێت.

گەنجینەكە لە چەندین قاڵبی زێڕ و لیرە و سكە و خشڵ پێكهاتووە. بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ڕەنگە بەهاكەی نزیکەی 9 ملیۆن یۆرۆ بێت.

گەنجینەكە لەلایەن کارمەندانی ئەو كۆمپانیایە دۆزراوەتەوە كە خەریکی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەكە بوونە، ئەو كارمەندانە لە کاتی هەوڵی ڕووخاندنی دیوارێکی ژێرزەمین باڵەخانەكە گەنجینە شاراوەكەیان لەناو دیوارەکەدا دۆزیوەتەوە.

دوای دۆزینەوەی گەنجینەكە، پۆلیسی بەلجیكا گەیشتووەتە شوێنەکە و زێڕەکەیان بۆ شوێنێکی پارێزراو گواستووەتەوە.

پۆلیسی شارۆچکەی سینت گیلیس بی دیندەرمۆند دەڵێت كە لێکۆڵینەوەكان بۆ سەرچاوەی گەنجینەکە و دۆزینەوەی خاوەنە یاساییەکەی دەستپێكردووە.

فۆتۆ: بەشێك لەو زێڕانەی لەژێر باڵەخانەكەدا دۆزرانەتەوە:-

 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.