Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 03:59

نه‌رویج بڕیارێك له‌پێناو خه‌به‌ر نه‌بوونه‌وه‌ی ورچی سپی جه‌مسه‌ریی ده‌دات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئاب، دەسەڵاتدارانی دوورگەکانی نەرویج ڕایانگەیاند، هه‌رکەسێک کە لە شاری سڤاڵبارد لە بازنەی جەمسەری باکوور گەشت بکات نابێت هۆڕن لێ بدات، ئه‌وه‌ش له‌ پێناوی ئه‌وه‌ی ورچی سپی جه‌مسه‌ریی خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه‌.

 ئه‌وه‌ش هاتووه:‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، گه‌شتیارێك كه‌ به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ر بووه‌ بە 4550 یۆرۆ غەرامە کراوه‌، بەهۆی ئەوەی ورچێکی جەمسەری خەوتوو بە ژەنینی "هۆڕنی تەم"ی کەشتییەکە لە خەو هەڵساوه‌.

ڕووداوەکە لەم مانگەدا لە کاتێکدا ڕوویداوە کە کەشتییەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی گەرووی سڤاڵبارد کە نزیکەی هەزار کیلۆمەتر لە بازنەی جەمسەری باکوورەوە دوورە  هاتووه‌.

پارێزگاری دوورگه‌كانی سڤالبارد لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاندووه‌، "وادیارە سەرنشینەکان ورچێکی جەمسەرییان بینیوە کە لەسەر زەوی خەوتووە".

لە درێژەی قسەکانیدا رایگه‌یاندووه‌: کەسێک لەناو کەشتییەکەدا هۆڕنی تەمەکەی داگیرساندووه‌، ئەمەش ورچەکەی لە خەو هەڵساندووه‌ و له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی بڕیاره‌ تازه‌كه‌ی نه‌رویج، خاوه‌نی ئه‌م كه‌شتییه‌ به‌ به‌های 50 هەزار کرۆنی نەرویجی سزا دراوه‌ لەلایەن ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی ناوچه‌ی سڤاڵبارده‌وه‌.

جێی باسه‌ ، ورچی جەمسەری لە ساڵی 1972ەوە جۆرێکی پارێزراوە لە شاری سڤالبارد و ڕێسا ناوخۆییەکان هانی مانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌كراوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه‌ زیانیان پێبگه‌یه‌نرێت. ته‌نیا له‌ كاتی پارێزگاریی كردن له‌ خۆیان نه‌بێت.

بەپێی دوایین سەرژمێری زانستی کە لە ساڵی 2015 ئەنجامدراوە، ئەم دوورگانە نزیکەی 260 ورچی جەمسەریی تێدایە.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.