بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستە ڕوو و ڕایگەیاند، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەی گەرما بە گشتی جێگیر دەبێت، تەنها لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
بۆ سبەی هەینی 14ـی ئاب، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵ و پەڵە هەور دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ 6 بۆ 8 کیلۆمەتر. پلەی گەرماش بە هاوشێوەی تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە جێگیری دەمێنێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | پێنجشەممە | هەینی |
| هەولێر | 42 | 42 |
| سلێمانی | 39 | 40 |
| دهۆک | 42 | 42 |
| هەڵەبجە | 43 | 43 |
| زاخۆ | 42 | 42 |
| گەرمیان | 47 | 47 |
| چەمچەماڵ | 42 | 42 |
| ئاکرێ | 42 | 42 |
| پیرمام | 39 | 39 |
| حاجی ئۆمەران | 32 | 33 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.