Erbil 31°C ھەینی 14 ئاب 20:22

هێمن هەورامی و کونسوڵی نوێی کۆریای باشوور پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاووتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

دکتۆر هێمن هەورامی، ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئابی 2026، لە پیرمام پێشوازی لە "ئیوون گیوون شیم"، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا، هێمن هەورامی وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێ، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە دیپلۆماسییەکانیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، مێژووی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور خرایە بەر باس، کە ڕەگەکەی بۆ ساڵی 2004 و هاتنی هێزەکانی "زەیتون" دەگەڕێتەوە. هەردوولا ئاماژەیان بەو پێشکەوتنە بەرچاوانە کرد کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا لە هەموو ئاستەکاندا بەدی هاتوون، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ دۆستایەتییەکی قووڵ لە نێوان هەولێر و سێئولدا هەژمار کرا.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تەرخانکرا بۆ تاووتوێکردنی ڕەوشی سیاسی، ئەمنی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی. ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە کۆریای باشوور وەک هاوبەشێکی کاریگەر لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی مرۆیی لە هەرێمدا دەبینرێت و حکوومەتی هەرێم خوازیارە سوود لە ئەزموونە پێشکەوتووەکانی ئەو وڵاتە وەربگرێت بۆ بەهێزکردنی کەرتی تەکنەلۆژیا و پیشەسازی.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.