بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ی ئابی 2026)، تەرمی هاووڵاتییەک لە ناو ماڵەکەیدا لە گەڕەکی ڕووناکیی شاری کەلار (ناسراو بە گوندی ئەڵمانی) دۆزراوەتەوە.
عەقید سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاشکرای کرد کە قوربانییەکە ناوی "شکار عەبدوڵا"یە و پیشەی مامۆستایە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس، ئەو مامۆستایە لەو ماڵەدا بە تەنها ژیاوە و چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا گیانی لەدەستداوە بەبێ ئەوەی کەس لە کاتی ڕووداوەکەدا ئاگاداری بێت. هێزە ئەمنییەکان دوای وەرگرتنی زانیاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانەکەی، لە هەمان کاتدا تەرمەکە بۆ پزیشکی دادوەری گواستراوەتەوە تاوەکو پشکنینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.