Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 01:25

پڕۆژەی هەژماری من: دابەشکردنی مووچە بە کاش ڕادەگیرێت و تەنها 20 ڕۆژ لەبەردەم فەرمانبەران ماوە

100%

پڕۆژەی هەژماری من ڕایگەیاند کە پڕۆسەی گۆڕینی سیستەمی دابەشکردنی مووچە لە کاشەوە بۆ دیجیتاڵی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، ئاماژە بەوەش دەکات کە تەنها ماوەیەکی کورت لەبەردەم فەرمانبەراندایە بۆ وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکانیان.

ئاماری دابەشکردنی کارتەکان بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی پڕۆژەکە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 900,000 کارتی بانکی بۆ مووچەخۆران دابەشکراوە. جەختیش لەوە دەکاتەوە کە فەرمانبەران پێویستە لە زووترین کاتدا کارتەکانیان وەربگرنەوە بۆ ئەوەی مافی مووچەکانیان پارێزراو بێت.

پڕۆژەی هەژماری من هۆشداری دەدات کە تەنها 20 ڕۆژ لەبەردەستدا ماوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکان، چونکە پاش ڕێکەوتی 31/08/2026 دابەشکردنی مووچە بە شێوەی کاش بە تەواوی ڕادەوەستێت و تەنها لە ڕێگەی سیستەمی بانکییەوە مووچەکان خەرج دەکرێن.

پڕۆژەی هەژماری من نزیکەی 700 ئامێری ڕاکێشانی پارەی (ATM) لە سەرتاسەری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا دابینکردووە. ئەمەش ڕێگە دەدات بە فەرمانبەران لە هەر کات و شوێنێکدا بن، بە ئاسانی دەستیان بە مووچەکانیان بگات و لە هەژمارە بانکییەکانیانەوە پارە ڕابکێشن.

ئەم هەنگاوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە پڕۆسەی چاکسازی و بەدیجیتاڵکردنی سیستەمی دارایی و شەفافییەت لە دابەشکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەراندا ئەژمار دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.