Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 01:25

دەسەڵاتی دادوەریی سووریا سزای لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد دەرکرد

100%

دادگای تاوانەکانی دیمەشق بەبێ ئامادەبوونی خۆی، سزای لەسێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا دەرکرد بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست و بەمەبەستی زیاتر لە کەسێک، تاوانی ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردنی ناڕەوا و ئەنجامدانی تاوان لە دژی مرۆڤایەتی، هاوکات دادگاکە بڕیاری داوە بە تاوانبارکردنی سەرجەم تۆمەتبارە هەڵاتووەکان کە ناوەکانیان لە دۆسیەکەدا هاتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئاب، دادگای تاوانەکانی دیمەشق، بەشار حافز ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریا بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست و بەمەبەستی زیاتر لە کەسێک، تاوانی ئەشکەنجەدان و دەستگیرکردنی ناڕەوا و ئەنجامدانی تاوان لە دژی مرۆڤایەتی تاوانبار کرد و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.

هاوکات، دادگای چوارەمی تاوانەکان لە دیمەشق ئەمڕۆ بڕیاری خۆی لە دۆسیەی تۆمەتبار (عاتف نەجیب) بەڕێوەبەری پێشووی لقی ئاسایشی سیاسی لە درعا دەرکرد، ئەمەش لەسەر پاشخانی ئەو پێشێلکارییانەی کە لەگەڵ دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکان لەو پارێزگایە لە ساڵی 2011ـدا ڕوویان دا.

لە ماوەی دانیشتنەکەدا، دادوەر عەریان سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان و گوتەی شایەتحاڵەکان تێوەگلانی عاتف نەجیبیان لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە دەستگیرکراوان پاش سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکان لە درعا سەلماندووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە کە لقی ئاسایشی سیاسی لە درعا، کە لەژێر سەرپەرشتیی عاتف نەجیبدا بووە، هاوشانی لقە ئەمنییەکانی دیکە بەشداریی لە هەڵکوتانە سەر مزگەوتی عومەریدا کردووە، ئاشکرای کردووە کە تۆمەتبارەکە سەرپەرشتیی هەڵمەتی ئەمنی دژی هاووڵاتیانی مەدەنی لەو پارێزگایەدا کردووە.

دادگا ئەو کردەوانەی کە دراونەتە پاڵ عاتف نەجیب، بەپێی ئەوەی لە لێکۆڵینەوەکان و گوتەی شایەتحاڵەکاندا هاتووە، بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لەقەڵەم دا.

هەروەها دادوەرەکە ئاماژەی بە بەرپرسیارێتیی بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا کرد و گوتی: بەشداریکردنی لەم تاوانانەدا لەبەر ئەوە بووە کە ناوبراو خاوەنی بەرزترین دەسەڵاتی بڕیاردان بووە و دامودەزگاکانی دەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنیان بەکار هێناوە.

لە کۆتاییی دانیشتنەکەدا، دادگا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ عاتف نەجیب دەرکرد.

هەروەها دادگا لە هەمان بڕیاردا، بەبێ ئامادەبوونی خۆی سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەشار ئەسەددا سەپاند، لەو دۆسیەیەی کە پەیوەستە بەو تاوانانەی دراونەتە پاڵ دەزگا ئەمنییەکان لە ماوەی ڕووداوەکانی پارێزگای درعادا.

دادوەر عەریان ڕایگەیاند کە  ، کە ئەوانیش بریتین لە: (ماهر حافز ئەسەد، فەهد جاسم فەرەج، محەمەد ئەیمەن عەیووش، لوئەی عەلی عەلی، قوسەی ئیبراهیم مەهیووب، وەفیق ساڵح ناسر و تەڵال فارس عەسیمی) بە تاوانی کوشتنی بەئەنقەست و بەمەبەست و ئەشکەنجەدانێک کە بووەتە هۆی مردن و سزادانیان بە لەسێدارەدان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.