Erbil 31°C سێشەممە 11 ئاب 15:25

کامێراکانی چاودێریی خێرایی لە ڕێگەی گەلیی عەلی بەگ دەکەونە کار

100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، کامێراکانی چاودێریی خێرایی لە ڕێگەی گەلیی عەلی بەگ دەکەونە کار و خێرایی دیاریکراو (70) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە: ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کەوا کامێراکانی رێگای گەلیی عەلی بەگ ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر (2) دوای نیوەڕۆوە بە فەرمی دەکەونە کار بە شێوەی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت).

هاتوچۆی سۆران ئاماژەی بەوە داوە کە خێرایی دیاریکراو لەو ڕێگەیەدا (70) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا. هاوکات داوا لە شوفێران دەکات کە پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ و خێرایی دیاریکراو بن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.