سبەی هەینی ڕێوڕەسمی تیروپشکی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی (2026 - 2027) بەڕێوەدەچێت، بڕیاریشە یارییەكانی پاڵەوانیەتییەكە بەشێوەی فەرمی لە رۆژی 13ی ئەم مانگە بە بەشداری 20 یانە دەست پێ بکات.
حوسێن خرسانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یەکێتیی تۆپی پێی عێراق سەرجەم ئامادەکارییەکانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تیروپشکی خولی ئەستێرەكانی عێراق تەواو کردووە.
راشیگەیاند: سبەی هەینی تیروپشكی یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
هەروەها رایگەیاند: لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق کۆمەڵێک گۆڕانکاری كراوە، لەوانە لە ڕووی ڕێکخستن، ژێرخان، و ئاستی ناوبژیوان، جگە لە پەسەندکردنی خشتەیەک کە بەردەوامیی یارییەکانی خولەکە بێ وەستان دەستەبەر دەکات، هەروەها دەرکردنی پەرتووكێكی تایبەت کە سەرجەم ڕێنمایی و خشتەی یارییەکانی پاڵەوانێتییەکەی تێدا کۆکراوەتەوە.
ئەو بەرپرسەی خولی ئەستێرەكانی عێراق ڕوونیشی کردەوە کە لە مەراسیمەکەی سبەی هەینی، وادەی یاریی پاڵەوانێتیی سوپەر و ئەو شارەی میوانداری دەکات دیاری دەكرێت، هەروەها وادەی یارییەكانی پاڵەوانێتیی جامی عێراق و ئەو شارەی یاریی کۆتایی بەڕێوەدەچێت، دیاری دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.