Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 00:57

ئیسرائیل: هێشتان بڕیاری كۆتاییمان له‌سه‌ر پلانی ئه‌مه‌ریكا بۆ غه‌ززه‌ نه‌داوه‌

کوردستان TV
100%

بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێشتا ڕازی نەبووە بە پلانی ئەمه‌ریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە، سەرەڕای ئەوەی دڵنیایی وەرگرتووە کە کشانەوەی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەست پێناکات تا ئەو کاتەی حەماس بە تەواوی چەک دانه‌نێت.

ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بزووتنەوەی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕۆژی هەینی ڕێککەوتنی خۆی بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانی لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی پلانی ئاشتیی ترەمپ بۆ کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

 هاوکات ئەنجوومەنی ئاشتی بە سەرۆکایەتی دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا نەخشەڕێگایەکی بڵاوکردەوە کە وردە وردە چەکداماڵینی حه‌ماس و کشانەوەی له‌سه‌رخۆی ئیسرائیل لەخۆدەگرێت.

ئەنجوومەنی ئاشتیی بۆ نه‌تانیاهۆ دووپاتی له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ کە کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە دەست پێناکات تا حەماس بە تەواوی چەک دانه‌نێت، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ باس كراوه‌.  

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا كه‌ لە سۆشیال میدیای خۆی بڵاویکردووەتەوە، نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، تیمەکەی ترەمپ پێیان وایە دەتوانن حەماس به‌ره‌و چەک داماڵن ببه‌ن. ئێمە لێکۆڵینەوە لەم ئەگەرە دەکەین. ئەوان ڕەشنووسی پێشنیارێکیان بۆ ناردووین کە ئێمە هێشتان پەسەندمان نەکردووه‌، بەو پێیەی ئەمە ڕەشنووسی پێشنیازی ئێمە نییە، بۆیه‌ تێبینییەکانمان پێیان گەیاندووه‌.

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا نەتانیاهۆ لەگەڵ نوێنەرانی ئەنجوومەنی ئاشتی کۆبووەوە کە ئەرکی جێبەجێکردنی پلانی ئەمریکایان بۆ کۆتاییهێنان بە شه‌ڕی غه‌ززه‌ پێ سپێردراوه‌‌. دوای کۆبوونەوەکە ئەنجوومەنەکە هەوڵی دڵنیاکردنەوەی ئیسرائیل داوه‌ و ڕایانگەیاندووە، کە کشانەوەی هێزەکانیان لە پێگەکانی ئێستایان لە غەززە دەست پێناکات تاوەکو حەماس بە تەواوی چەک دانه‌نێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.